Admin Admin
المساهمات : 4 تاريخ التسجيل : 24/12/2008
| موضوع: هه‌ستی ناسك الأربعاء ديسمبر 31, 2008 7:15 am | |
|
هه‌وری زوڵفت هه‌ڵده‌وه باده‌ركه‌وێ خورشیدی ڕووت
عاله‌می گیره به ده‌یجوروشه‌وی یه‌ڵداته‌وه
به‌رچه‌م و زوڵفت به‌گه‌ردندا كه ئاڵاوه ده‌ڵێ ی
ماری گه‌نجی لێوه ئاوی مه‌نعه‌كه‌ی نه‌ی خواته‌وه
٭ ٭ ٭ ٭ دڵ وه‌كو بولبول له هیجرانی گوڵی ڕووی تۆیه به‌س
هه‌ڵفڕێ بۆیه نه‌وا نایه له نێو سینه‌ی قه‌فه‌س
حوسنی تۆ دایگرتووم شه‌هدی خاڵت پێمه‌وه
بۆیه پووره‌ی دا له دڵ شیعرم وه‌ك م‌ش و مه‌گه‌س
پێت بڵێم قومری دڵم بۆچی وه‌كو من شین ئه‌كا
بۆ گوڵی ڕوخساروماچی لێوی تۆ ئه‌گریت و به‌س
شه‌رته تا من ڕوحی په‌ژمورده‌م له وێرانه‌ی به‌ده‌ن
ده‌رده‌چێ مه‌یلت له دونیادا نه‌ده‌م به كه‌س
لێوی تۆم نوسی عه‌زیزی من له‌نێو سه‌فحه‌ی دڵم
تاكو نه‌یبینێ ڕه‌قیبی دونی مه‌لعونی ته‌ره‌س
ناری
چی له گوڵزاری تاران بكه‌م من
یان بۆچی بچمه سه‌ر زێ ی زینده ڕۆ
چاوم هه‌زار جار به كوڵ تر ئه‌گری
له تاڤگه‌ی زه‌ڵم چه‌می تانجه‌ڕۆ
له‌سه‌رده‌مێكا هاتمه دونیاوه
هه‌موو ساڵێكی خۆزگه به‌پار بوو
كه‌شتی ناو ده‌ریای ئه‌سرینی خۆم بوو
هه‌ر نائومێدیش بۆ من كه‌نار بوو
مردن پێم ئه‌ڵێ تۆ ته‌واو شێتی
ووشه جێ ی ژانتی تیا نابێته‌وه
سه‌رخه سه‌رسینگم چاوانت لێك نێ
كه‌س نیه فرمێسك بخوێنێته‌وه
كوا شیعرێ ژانی من بگرێته خۆی
شینم پێ بكه‌نێ به ده‌متانه‌وه
فرمێسكم سه‌ركا تانجه‌ڕۆیه‌ك بێ
بڕژێنه گۆمی ویژدانتانه‌وه
بۆ به سوتوی دڵ چاوی ناڕێژێ
بۆ نامده‌نه به‌ر كزه‌ی ئاهێك
بۆچی بۆ ژووره سارد‌و چۆڵه‌كه‌م
ناكاته دیاری په‌نجه‌ره‌ی ئاخێك
بۆ دڵ شمشاڵه‌و ناڵین ئه‌ی ژه‌نێ
بۆ ئه‌و ناپرسێ له ئاهو خورپه‌ی
له‌داستانی سه‌وزی بیستنما
بۆ خامۆش بوو چۆله‌كه‌ی چرپه‌ی
محمد عمر عوسمان
| |
|